بەهۆی قەیرانی وزەوە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم هۆشدارئی توند دەداتە جیهان و هەمووان لە كاریگەرییەكانی ئەو قەیرانە ئاگادار دەكاتەوە بەتایبەت لە مانگی نیساندا.
لەوبارەیەوە،فاتح پیرۆل، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە مانگی نیسانی بە مانگێكی رەش ناوبردووە و رایگەیاند،، بەهۆی دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جەنگەوە جیهان روبەڕوی قەیرانێكی قورسی وزە دەبێتەوە، كە لە مێژوودا هاوشێوەی نەبووە.
ووتیشی، پێشتر هەرگیز جیهان پچڕانی دابینكردنی وزەی بەم قەبارەیەی ئێستا بەخۆیەوە نەبینیوە و ئەوەی ئێستا رودەدات خراپترە لەو قەیرانەی لە ساڵەكانی 1973 و 1979 و 2022دا رویانداوە.
دەشڵێت، شەڕی ئێستای ئێران یەكێك لە شاخوێنبەرە گرنگەكانی ئابوری جیهانی پچڕاندووە و كاریگەرییەكەی بۆسەر زۆرینەی ماددە كیمیاییەكانی تریش درێژ دەبێتەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوانەشدا بۆ رزگاربوون لەودۆخە سەختە، قەیرانەكە پەرەپێدانی وزەی نوێبووەوە و ئەتۆمی خێراتر دەكات، بۆئەوەی جیهان بتوانێت ئاسایشی وزە بەدەستبهێنێت.