رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆك كۆماری توركیا، ئیسرائیل بەوە تۆمەتبار دەكات كە سەرجەم هەوڵەكانی بۆ ڕاگرتنی جەنگ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست شكستپێهێناوە.
ئەردۆگان رایگەیاند:ئەنقەرە لە هەوڵەكانی بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەی هەر هەلێك بۆ گەیشتن بە ئاگربەست بقۆزێتەوە.
وتیشی: حكومەتی ئیسرائیل سەرجەم هەوڵ و دەستپێشخەرییەكانی بۆ كۆتایی هێنان بە جەنگ شكستپێهێناوە.