وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، کێشەی کوژانەوەی گشتی کارەبا چارەسەر کراوە، بەڵام بەرهەمهێنانی کارەبا کەمبووەتەوە بەهۆی کەمبوونەوەی هەناردەی غازەوە.
وەزارەتی کارەبا رایگەیاند؛ دوای ئەوەی بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر 12:40 کوژانەوەی گشتی لە تۆڕی کارەبای هەرێم روویدا، تیمەکانی کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم و بەرهەمهێنان و گواستنەوەی کارەبا لە ماوەی 3 کاتژمێردا چارەسەری کێشەکەیان کرد.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەڵام دواتر بەهۆکاری کەمبوونەوەی هەناردەی غاز لە كێڵگەی کۆڕمۆڕ بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا، لەئێستادا بەرهەمهێنانی کارەبا کەمبووەتەوە، بۆ ئەوەش وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەسەر هێڵن تاوەکو هەرچی زووە چارەسەری گرفتەکە بکەن