سێیەم مۆڵەتی ترەمپ بۆ ئێران سەعات 3ی بەرەبەیانی رۆژی چوار شەممە بەكاتی هەرێمی كوردستان تەواو دەبێت، كردنەوەی گەرووی هورمز و گەیشتن بەرێككەوتن، یاخودكردنەوەی دەرگای دۆزەخ بەڕوو ئێرانیەكان وەك ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بەڵێنی داوە دوو بژاردەن و سبەی بەرەبەیانی دوایین وادەیە بۆ كاراكردنی یەكێك لەو دوو بژاردەیە.
هەڕەشەكانی ئەمجارەی ئیدارەی ئەمریكا بۆ كردنە ئامانجی وێستگەكانی سووتەمەنی و كارەبا و بەرزە پرد و پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی ئێرانە، كە دەكرێت دۆخە بۆ قۆناغێكی نوێ و ئاڵۆز بگۆڕێت.
ترەمپ دەڵێت: ((لەسەر ئێران پێویستە گەرووی هورمز ( ئەو گەرووە نەفرەتیە) وەك ئەوەی خۆی ناوی دەهێنێت، بكاتەوە و رێككەوتن بكات، بەپێچەوانەوە وێستگەكانی سووتەمەنی دەتەقێنینەوە و بەرزە پردەكان لەشوێنی خۆیان نامێنن))
لەهەفتەی شەشەمی جەنگەكەداین و نەجەنگ ئارام بووەتەوە و نە لێدوانەكان، بەڵام هەڕەشە نوێكانی ترەمپ بەنزینی كردووە بەسەر ئاڵۆزییەكاندا، كردنە ئامانجی وێستگەكانی سووتەمەنی ئێران و كاریگەری راستەوخۆ دەكاتە سەر كارەبا و بەرهەمهێنان و بەرهەمهێنانی نەوتیش.
ئەو وێستگە و ناوچانەی ئیدارەی ئەمریكا لەناو ئێران بۆ كردنە ئامانج و تەقاندنەوەیان دیاری كردوون:
- وێستگەی دۆمان گەورەترینە لەسەر ئاستی ئێران و دەكەوێتە باشووری رۆژهەڵاتی تاران، توانای بەرهەمهێنانی و 2 هەزار و 886 مێگاوات كارەبای هەیە.
- وێستگەی سەلیمی توانای بەرهەمهێنانی 2 هەزار و 500 مێگاوات كارەبای هەیە.
- وێستگەی رەجائی كەتوانای بەرهەمهێنانی 2 هەزار و 300 مێگاوات كارەبای هەیە.
- وێستگەی بووشەهری ئەتۆمی كەتاكە وێستگەی ئەتۆمی ئێرانە كەئێستا لەكاردایە.
ئاژانس نێودەوڵەتی وزە دەڵێت: ئێران بەشێوەیەكی سەرەكی بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا پشت بەسووتەمەنی رەق دەبەستێت كەبەهۆیەوە لەسەعتێكدا وێستگەكانی 340 هەزار مێگاوات بەرهەم دەهێنن.
واتە لەئەگەری كردنە ئامانجی ئەو وێستگانە گوزێكی تووند بەئێران دەگات.
ترەمپ شەوی رابردوو رایگەیاند لەگەڵ هێشتا گفتووگۆكان بۆ گەیشتن بەرێككەوتن بەردەوامە، بەڵام بژاردەی سەربازی هێشتا كارایە.
لەبەرامبەردا ئیسرائیل بەوردی چاودێری دۆخەكە دەكات و خۆی بۆ بەئامانجگرتنی ژێرخانی ئابووری ئێران ئامادەكردووە.
چەند سەعاتی داهاتوو چارەنووسی جەنگی ئێران لەنێوان بژاردەی دیبلۆماسی یاخود فراوانبووونی زیاتری گرژییەكان یەكلایی دەكاتەوە....