لە نزیك كونسوڵخانەی ئیسرائیل لە شاری ئیستانبوڵ شەڕە تەقە لە نێوان هێزە ئەمنییەكان و سێ تۆمەتبار روویدا و لە ئەنجامدا 2 پۆلیس بریندار بوون و هەر سێ تۆمەتبارەكەش كوژران.
بەپێی زانیاری میدیاكان، سێ كەس هێرشێكی چەكدارییان كردووەتە سەر كۆنسوڵخانەی گشتیی ئیسرائیل لە گەڕەكی بێشیكتاشی شاری ئیستانبوڵ-ی توركیا، بەو هۆیەشەوە شەڕە تەقە لە نێوان هێرشكاران و پۆلیسدا روویداوە. لە ئەنجامدا 2 پۆلیس بریندار بوون و هەر سێ هێرشكارەكەش كوژراون.
جێی ئاماژەیە لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستیپێكردووە و تاكوو ئێستا ناسنامەی هێرشكارەكان و هۆكاری هێرشەكە لە لایەن لایەنە رەسمییەكانەوە رانەگەیەندراوە.