پەیامی پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسی ی.ن.ک بە بۆنەی جەژنی سەری ساڵی بابلی – ئاشوری ئەكیتۆ وە

کوردستان 10:59 AM - 2026/04/01

بە بۆنەی جەژنی سەری ساڵی بابلی – ئاشوری  ئەكیتۆ وە، گەرمترین  پیرۆزبایی  لە خوشك و برایانی  كریستیان و  كلدان و سریان و ئاشوری  دەكەین  و هیوادارین  ئەم بۆنە و جەژنەیان  بە خۆشی و شادی  بکەنەوە 

كریستیانەكان   بەشێكی  رەسەن و سەرەكین  لە  كوردستان و مێژوویەكی  هاوبەشی  پێكەوەییان  لەگەڵ  پێكهاتە  نەتەوەیی و ئایینیەكانی  تردا  هەیە و  بەوپەڕی  ئاسودەیی و ئازادانە رێو رەسم و جەژنەكانیان كردۆتەوە 
  
هیوادارین  جەژنی ئەكیتۆ ی ئەمساڵ  ببێتە مایەی گەڕانەوەی  ئارامی و ئۆقرەیی  بۆ ناوچەكە و هەرچی  زووە  ئەو  بارودۆخە نەخوازراوەی رووی  تێكردووین بڕەوێتەوە و 
شاد و بەختەوەر بن .

 مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو