محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی ، تا ئێستا هیچ دانوستانێک لەگەڵ ئەمریکا ئەنجام نەدراوە. هەواڵی ساختە بۆ دەستکاریکردنی بازاڕی دارایی و نەوت و دەربازبوونە لەو تاڵاوەی کە ئەمریکا و ئیسرائیل تێیدا گیریان خواردووە.
پێشتر ماڵپەڕی ئەکسیۆس بڵاویکردەوە، چەند پەیوەندییەک لە ئارادان بۆ رێکخستنی دیدارێک لەم هەفتەیەدا لە وڵاتی پاکستان، بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕەکە، وەفدەکەی ئەمریکا لە ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ترەمپ و کۆشنەر، زاوا و راوێژکاری پێشووی ترەمپ پێکدێن، کە ڕاستەوخۆ لەگەڵ قالیباف دەستیان بە دانوستان کردووە.
ئەمەش لەکاتێکدایە, کە ئەکسیۆس رایگەیاندبوو، کە ناوبژیوانان (تورکیا، میسر و پاکستان) لە هەوڵدان بۆ کۆبوونەوەیەک لە ئیسلام ئاباد لە نێوان ئێران و ئەمریکا لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا.