زۆرترین بڕی باران لە قەزای دەربەندیخان باریوە و نزیكەی 40 ملیم بووە

کوردستان 11:13 AM - 2026/03/23

*ماوەی چەند رۆژێكە شەپۆلێكی چڕی بارانبارین هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە و بەتەنها لە 12 سەعاتی  رۆژی یەك شەممەدا ، زۆرترین بڕ لە قەزای دەربەندیخان باریوە كە نزیكەی 40 ملیم بووە.
بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی و بومەلەرزەزانی  هەرێمی كوردستان، بڕی باران بارینی  12 سەعاتی رۆژی یەك شەممەی لە سەعات نۆی بەیانی بۆ نۆی شەو بڵاوكردەوە و  ئاماژەی بەوەكرد، زۆرترین بڕ لە قەزای دەربەندیخان باریوە كە بڕی 39.8ملم بووە،كەمترین بڕیش لە هەولێر باریوە كە بڕی 3.6 ملم بووە، هاوكات بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی ئەمڕۆ دوو شەممە ، كاریگەری شەپۆلی باران بارین لە ناوچەكە بە گشتی تا رادەیەك لاواز دەبێت،لە زۆربەی ناوچەكەش ئاسمان هەوری تەواو دەبێت هەندێ كات بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت .سەنتەری پارێزگاكان ئەگەری كەمێك باران بارینی هەیە لە كاتی جیاواز بەڵام ناوچە شاخاوییە بەرزەكان و قەزاو ناحییەكانی ناوچە شاخاویییەكان هەندێ كات نمە بارانی پچڕ پچڕ دەبێت .
بەشێكی زۆری پۆندەكانی هەرێمی كوردستان لەئەنجامی شەپۆلی بارانبارینی ئەمساڵ سەررێژبوون، هەروەها بەنداوە گەورەكانیش نزیكن لەسەررێژبوون، بەنداوی دەربەندیخان بەهۆی نزیكبوونەوەی سەررێژكردنی دوێنی ئاوەكەی بەردرایەوە، بەنداوی دهۆك تەنها 4 مەتری ماوەی سەر رێژب بكات، ئاستی ئاوی بەنداوی دوكانیش بەراورد بە ساڵی رابردوو 17 مەتر بەرزبووەتەوە

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو