*فاتیح بیرۆڵ، سەرۆكی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەئەنجامی شەڕی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئابووری جیهانی لەژێر مەترسی گەورەدایە بەهۆی قەیرانی وزە، هیچ وڵاتێك پارێزراو نابێت لەكاریگەرییەكانی و دوو قەیرانە پێكەوە یەكەم نەوت و دووەم غاز، بۆیە دەڵێت لەسەرەتاوە سەركردەكانی جیهان بەباشی لەم مەترسییانە تێنەگەیشتن.
سەرۆكی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە، هۆشداریدا لەوەی لانیكەم 40 سەروەت و سامانی وزە لە ناوچەی كەنداو، زیانێكی زۆر یان زۆر قورسیان بەركەوتووە، بۆیە تەنانەت كۆتاییهێنان بە ململانێكان دەستبەجێ دابینكردنی وزە ناگەڕێتەوە، گەشەسەندنی لێكەوتەكانی دەتوانێت بە شێوەیەكی جددی ئاڵۆزتر بێت لەرێگەی پچڕانی خوێنبەرە گرنگەكانی ئابووری جیهانی، لەوانە پترۆكیمیایی، پێو، گۆگرد و هیلیۆم.
بیرۆل، قەیرانی ئێستای وزە بەراورد دەكات بە قەیرانەكانی حەفتاكانی سەدەی رابردوو و كاریگەرییەكانی شەڕی روسیا و ئۆكرانیا لەساڵی 2022، لە دوو قەیرانەكەی ساڵی 1973 و 1979 دا رۆژانە نزیكەی پێنج ملیۆن بەرمیل نەوت لەدەستچووە، هەروەها لەشكركێشی روسیا بۆ سەر ئۆكرانیا لە ساڵی 2022 دا نزیكەی 75 ملیار مەتر سێجا غازی سروشتی لە بازاڕە نێودەوڵەتییەكان كەمیكردووە.
بەڵام قەیرانی ئێستا كە لە 28 ی مانگی رابردووە وە بە بۆردومانەكانی دژ بە دەسەڵات لە تاران دەستی پێكرد، بووەتە هۆی لەدەستدانی 11 ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە