هەرچەندە بڕیاربوو پێش جەژن لیستی مووچەی مانگی سێی مووچەخۆرانی هەرێم رەوانەی بەغداد بكرێت، بەڵام بەهۆی پشووەوە ناردنی لیستەكە بۆ هەفتەی داهاتوو دواخراوە.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان بە گەلی كوردستان راگەیاند، زیاتر لەهەفتەیەكە لیستی مووچەی مانگی سێ بەسیستەمی پەیڕۆڵ لەلایەن بەرێوەبەرایەتی یەكەژمێریارییەكانی وەزارەتەكانەوە ئامادەكراوە و ئاراستەی وەزارەتی دارایی هەرێم كراوەتەوە، هاوكات دوای پشووی جەژن راستەوخۆ رەوانەی بەغداد دەكرێت و دواتر 120 ملیارەكەش بەدوایدا دەنێردرێت،ئەوەشی دەمێنێتەوە دەكەوێتە سەر شانی وەزارەتی دارایی عیراق كە ناردنی پارەی مووچەی مانگی سێی ئەمساڵە.بە وتەی ئەو سەرچاوەیە،سەرۆك وەزیرانی عیراق و بەرپرسانی تری عیراق تەئكیدیان لەوەكردووەتەوە كە دوای پشووی جەژنی رەمەزان پارەی مووچەی مانگی سێی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانە دەكەن، ئەوەش دوای ئەوەی هەردوو حكومەتی هەرێم و عیراق گەیشتنە ڕێككەوتن بۆ هەناردەكردنی نەوت لەڕێگەی بۆری نەوتی جەیهانی توركیا.