محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق سەردانی بارەگای دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عیراقی کرد

عیراق 01:47 PM - 2026/03/22

محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق: ئەوانەی دەوێرن خوێنی عیراقیه‌كان بڕێژن، نوێنەرایەتی وڵاتەکەمان ناکەن و هیچ ئایدۆلۆژیایەک ناتوانێت پاساو بۆ ئەو تاوانانه‌ بهێنێت، ده‌شڵێت، هەندێک هەن کە مافی بڕیاردانیان لەسەر شەڕ و ئاشتی بەخۆ داوە، بەڵام ئێمە جەخت لەوە کە ئەو بڕیارە تەنها لەدەستی دەوڵەتدایە


محه‌مه‌د شیاع سودانی سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکارەکانی عیراق، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ سەردانی بارەگای دەزگای هەواڵگری نیشتمانیی لە بەغداد كرد و لێکۆڵینەوەی لە وردەکارییەکانی هێرشەکەی سەر بارەگاکەی کرد کە تێیدا ئەفسەرێک كوژرا.


نوسینگه‌ی فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزه‌كانی چه‌كداره‌كانی عیراق بڵاویكرده‌وه‌، سودانی دەزگا ئەمنییەکانی دیکەی راسپارد بەردەوام بن لە لێکۆڵینەوەیەکی ورد لە بارودۆخی هێرشەکە، بۆ ئاشکراکردنی دەرئەنجامەکان بۆ رایگشتی و  ئەو لایەنەی لە پشت ئەم کردەوە تیرۆریستییە بووە ڕابگەیەندرێت و دوودڵ نەبن لە ئاشکراکردنیان و گەیاندنیان بە دادگا.

سودانی ئەوەشی وتووە، ئەوانەی ئەم تاوانە خیانەتکارەیان ئەنجامدا، گروپێکی ترسنۆکن و خوێنی عیراقیان ڕشتووە و دامەزراوەکانی دەوڵەتیان پێشێل کردووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو