پەیامی هەڕەشە ئامێز ی ترەمپ بۆ ئێران و وەڵامدانەوەی ئێران لە بەرامبەردا

عیراق 01:04 PM - 2026/03/22

ترەمپ بۆ ئێران: یان گەروی هورمزدەبێت بكەنەوە یان كەرتی وزەتان بەتەواوی لەناو دەبەین    تازەترین پەیامی ترەمپ بۆ ئێران هەڕەشە ئامێزە، تارانیش لەوەڵامدا دەڵێت: دامەزراوەی وزە و تەكنەلۆژیای زانیاری ئایتی ئەمریكا و ئیسرائیل لەناوچەكە دەكەن ئامێز.

ترەمپ بەوە ناسراوە كە پەیامی جیاواز و دژ بەیەك سەبارەت بەگۆڕانكارییەكان و پرسە نوێییەكان بڵاودەكاتەوە، هەربۆیە رۆژانە چەندین پەیامی دژ بەیەك سەبارەت بەهێرش و ئۆپراسیۆنەكانی سەر بەئێران بڵاودەكاتەوە.

ترەمپ دوای ئەوەی دوێنی پەیامێكی بڵاوكردەوە كەتارادەیەك بۆنی گفتووگۆی ژێربەژێری لێدەهات لەگەڵ ئێران و وتی: لێپرسراوانی ئیسرائیلی ئاگاداركردووەتەوە كە لەهێرشەكانیاندا بەهیچ جۆرێك ناوەندەكانی وزە و نەوت نەكەنە ئامانج، چەند سەعاتێك دواتر لەپەیامێكدا هەر خۆی هەرەشەی كردنە ئامانجی كەرتی وزە لەئێران دەكات.

سەرۆكی ئەمریكا، دەڵێت، تەنها مۆڵەتی 48 سەعاتتان لەبەردەستدایە بۆئەوەی گەرووی هورمز بكەنەوە، خۆئەگەر ئەو گەرووە بەبێ هەڕەشە بەڕووی هاتووچۆی كەشتییەكاندا نەكەنەوە ئەوا دڵنیابن ژێرخانی كەرتی وزەی ئێران بەتەواوی لەناودەبەین.


دۆناڵد ترەمپ، بۆ دڵنیایی زیاتر لە هەڕەشەكەی ودیاریكردنی ئەو وادەیە تەئكید دەكاتەوە كە ئەمریكا ئامادەیە گەورەترین وێستگەكانی وزەی ئێران خاپوور بكات ئەگەر ئاستەنگ بۆ ئەو رێڕەوە ئاوییە ستراتیژییە دروست بكرێت.

هاوكات سەرۆكی ئەمریكا دەشڵێت ،سەركردایەتیی ئێران كۆتایی هاتووە، هێزی دەریایی و ئاسمانییان نەماوە و هیچ بەرگرییەكیان بۆ نەماوەتەوە ئێستا ئەوان داوای رێككەوتن دەكەن، بەڵام من نامەوێت.

كۆماری ئیسلامی ئێران راستەوخۆ وەڵامی پەیامەكەی ترەمپی داوەتەوە و ئەوانیش هۆشداری دەدەن بەپێ هەڕەشەكانیش ئەگەر وەها هێرشێك بكرێتە سەریان دەست لەبەرژەوەندییەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل لەناوچەكە ناپارێزن.

ئیبراهیم زولفەقاری، وتەبێژی قەرارگەی ناوەندیی خاتەمولئەنبیای ئێران، وەڵامی هۆشدارییەكەی ترەمپی دایەوە و ڕایگەیاند، هەر هێرشێك بۆ سەر ژێرخانی وزەی وڵاتەكەی، وەڵامێكی توندیی دەبێت و لە ئەگەری هەر هێرشێكدا، سەرجەم ژێرخانەكانی وزە، تەكنەلۆژیای زانیاری ئایتی و وێستگەكانی دابینكردنی ئاوی  شیرین سەر بە ئەمریكا و ئیسرائیل لە ناوچەكەدا، دەكرێنە ئامانج.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو