دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت،لە ئێران ئاستێكی زۆر باشیان نیشانداوە و چیتر تاران هیچ هێزێكی دەریایی نەماوە و سەرجەم كەشتییەكانیان نوقم بوون، دەشڵێت ئەگەر هێرشەكەی ئەوان نەبووایە، ئێران دەبووە خاوەنی چەكی ئەتۆمی و رۆژهەڵاتی ناوەراستی داگیردەكرد.
سەرۆكی ئەمریكا لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ تیپی تۆپی پێی ئەكادیمیای دەریایی لە كۆشكی سپی رایگەیاند،جیاوازی نێوان تاران و واشنتۆن ئەوەیە كە دوو هەفتە لەمەوبەر ئێران هێزی دەریایی هەبووە، ئیتر هێزی دەریایییان نییە و هەموویان لە بنی دەریادایە، لە ماوەی دوو رۆژدا 58 كەشتیان تێكشاندووە و ژێرئاوكەوتوون.راشیدەگەیەنێت، تاران بەنیازبووە چەكی ئەتۆمی بەكار بهێنێت بۆ دەسەبەسەرداگرتنی تەواوی رۆژهەڵاتی ناوەراست ،بەڵام ئەوان رێگەیان نەدا ئەو كارە بكا.