ئەمریكا بەشێوەیەكی كاتی سزای سەر ئەو نەوتەی ئێرانی هەڵگرت كە لەناو كەشتییەكاندایە

عیراق 10:15 AM - 2026/03/21


وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا بەشێوەیەكی كاتی سزاكانی سەر ئەو نەوتەی ئێرانی هەڵگرت كە لەناو كەشتییەكاندا كۆگاكراوە، ئەمەش بۆ رێگریكردنە لە دروستبوونی قەیرانی كەمیی وزە بەهۆی جەنگی ئێرانەوە .
 وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەو نەوتە خاوە و بەرهەمە نەوتییانەی ئێران كە پێش 20ی ئادار، لە كەشتییەكاندا باركراوە، سزاكانیان لەسەر لادەبرێن.بەپێی راگەیەندراوەكە، ئەم بڕیارە رێگە بە گەیاندن و فرۆشتنی ئەو نەوتە دەدات كە ئێستا لەناو كەشتییەكانی ئێراندایە و لە دەریاكاندایە، هەروەها مۆڵەتەكە تا 19ی نیسان كارا دەبێت.
 ئەم هەنگاوە كە سكۆت بێسێنت وەزیری گەنجینەی ئەمریكا رایگەیاندبوو ، هاوشێوەی بڕیارێكی پێشووە كە بۆ هەڵگرتنی كاتیی سزاكانی سەر نەوتی روسیا دەركرابوو.وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا تەئكیدیشی لەوە كردووەتەوە مۆڵەتی فرۆشتنی نەوتەكەی ئێران، تەسلیمكردنی نەوت بە كوبا، كۆریای باكوور یان ئەو ناوچانەی ئۆكرانیا ناگرێتەوە كە لەلایەن روسیاوە كۆنترۆڵكراون. 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو