سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان، لەڕێگەی پەیامێکی ڤیدیۆییەوە پیرۆزبایی ئاراستەی کوردانی ئامەد کرد بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی لە پەیامەکەیدا رایگەیاند: لەم کاتە هەستیارەدا ئەوەی کە گرنگە یەکڕیزیی ئێمەیە، یەکڕیزیی هەموو کوردە، یەکڕیزیی هەرچوار پارچەی کوردستانە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سڵاو بۆ بۆئەو لایەنانەی بەشداربوون لەسەرخستنی پرۆسەی ئاشتی.
هەر لە پەیامەکەدا وتیشی: پشتیوان بەخوادا بەئازادی عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان دەبینم و پێکەوە بەرنامەکەت جێبەجێ دەکەین.
ئەوەشی خستەڕوو: لەئێستادا گرنگترین کار یەکڕێزی هەرچوار پارچەی کوردستانە و یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بەبەردەوامی کار بۆ ئەوەدەکات
. لە کۆتایی پەیامەکەیدا بافڵ جەلال تاڵەبانی سڵاوی بۆ ئەو لایەنانە نارد کە لەسەرخستنی پرۆسەی ئاشتی بەشداربوون.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، بەڵێنی ئەوەی دا ساڵی داهاتوو دەچێتە ئاماد بەشداریی ئاهەنگی نەورۆز دەکات.