لە تەق تەق جەژنی نەورۆز بەرز راگیرا

کوردستان 10:25 PM - 2026/03/21

لەقەزای تەق تەق لە سنووری پارێزگای هەولێر، بەئامادەبوونی هاووڵاتییان و  لێپرسراوانی حزبی و حكومی، لەرێوڕەسمێكدا جەژنی نەتەوەیی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی كوردی بەرز راگیرا.

رێوڕەسمەكە لەباخچەی شەهید نامیق تاڵەبانی بەڕێوەچوو، ئەو باخچەیە لە رابردوودا زیندان و شوێنی داپڵۆسینی هاووڵاتییانی كورد بوو، ئێستاش بووە بەجێگەیەك بۆ پشوودان و یادكرنەوەی یادە نیشتمانی و نەتەوەییەكان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو