هەرچەندە ساڵی 1983 تەواوی گوند و ئاواییەكانی سنووری باڵەكایەتی لەسنووری ئیدارەی سۆران لە پارێزگای هەولێر، راگواستران بۆ ئۆردوگا زۆرەملێكان، بەڵام دواتر، پێشمەرگە و رێكخستنەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بوونە پێشڕەوی راپەڕین و رۆڵێكی گرنگ و دیاریان هەبوو لە وەدەرنان و راوەدوونانی رژێمی بەعسی لەناوچوو لە سنوورەكەو تەواوی شارو شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان.
خدر مستەفا ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و لێپرسراوی ئەوكاتی بەرەی كوردستانی سنووری باڵەكایەتی بەگرنگییەوە باسی رۆڵی یەكێتی دەكات لەو سەردەمەدا و تەئكیدیش لەوەدەكاتەوە، یەكێتی بۆ ئازادی كوردستان لەهەموو شارو شارۆچكەكان، رۆڵێكی گەورەو دیاری هەبوو.