بەراورد بە ساڵانی رابردوو سەیرانگای دوكان چۆڵە

کوردستان 11:31 PM - 2026/03/21

بەهۆی چڕی شەپۆلی بارانبارین و ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە هاتنی گەشتیار بۆ ناوچە گەشتیارییەكانی هەرێمی كوردستان بەرێژەیەكی بەرچاو كەمیكردووە.

هەڵگورد نوری وتەبێژی كۆمەڵەی میوانخانە و چێشتخانەكانی دوكان رایگەیاند، هاتنی هاووڵاتییان بۆ دوكان تەنها بۆ كابینیە گەشتیارییەكانە و پێچەوانەی ساڵانی رابردوو كەپرە گەشتیارییەكانی سەیرانگای قەشقۆڵی چۆڵییەكی زۆری پێوە دیارە و ئەم نەورۆزە سەیرانگای دوكان بەگشتیی لەچاو ساڵانی رابردوو چۆڵە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو