عراقچی: ئامادەین بەشێوەیەكی كاتی گەمارۆی سەر گەرووی هورمز هەڵبگرین

عیراق 10:11 AM - 2026/03/21


عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، تاران ئامادەیە بەشێوەیەكی كاتی گەمارۆی سەر گەرووی هورمز هەڵبگرێت، تەنیا بۆ ئەوەی ئەو كەشتییانەی پەیوەندییان بە ژاپۆنەوە هەیە، بتوانن بە سەلامەتی تێپەڕن.
ئاژانسی هەواڵی كیۆدیۆی ژاپۆنی بڵاویكردەوە، وەزیری دەرەوەی ئێران بە تۆكیۆی راگەیاندووە ئامادەن لەپێناو تێپەڕبوونی ئەو كەشتیانەی سەر بە ژاپۆنن،  گەمارۆی سەر گەرووی هورمز هەڵبگرن.
هەفتەی رابردوو، تۆشیمیتسو مۆتێگی وەزیری دەرەوەی ژاپۆن لەپەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ عراقچی، نیگەرانیی قووڵی خۆی دەربڕی لە مانەوەی ژمارەیەكی زۆر كەشتیی پەیوەندیدار بە ژاپۆنەوە لە كەنداو. بەپێی وەزارەتی دەرەوەی ژاپۆن، مۆتێگی داوای لە ئێران كردووە ،رێكاری گونجاو بگرێتەبەر بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتیی سەرجەم كەشتییەكان لە گەرووی هورمز، لەوانەش كەشتییەكانی ژاپۆن و وڵاتانی تری ئاسیا.هەروەها دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكاش رۆژێك دوای لووتكەیەك لەگەڵ سانا تاكایچی سەرۆكوەزیرانی ژاپۆن، رایگەیاند،زۆر باش دەبێت ئەگەر ژاپۆن، چین و وڵاتانی تر كە پشت بە وزەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبەستن، لە پاراستنی كەشتییەكان لە گەرووی هورمز  بەشدار بن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو