بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی هەرێمی كوردستان تا سەرەتای مانگی داهاتوو لەژێر كاریگەری شەپۆلی پچڕپچڕی بارانباریندا دەبێت و لەهەندێك ناوچەش مەترسی دروستبوونی لافاو دەكرێت.
لەكۆتایی رۆژەكانی مانگی پیرۆزی رەمەزانەوە هەرێمی كوردستان كەووتووەتە ژێر كاریگەری شەپۆلێكی چڕی بارانبارینەوە و لەزۆرێك لەناوچەكانیش لافاو دروستبووە، شەوی رابردووش لەهەندێك لەناوچەكان لافاو دروستبوو.
پێشبینیەكانی كەشناسی ئاماژە بەوە دەكەن ئەم شەپۆلە تاسەرەتای مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت و رێژەی بارانبارین و مەترسی دروستبوونی لافاو لەناوچەیەكەوە بۆ ناوچەیەكی تر دەگۆڕێت