لە ماوەی 48 سەعاتی داهاتوودا دۆخی كارەبا لە هەرێمی كوردستان ئاسایی دەبێتەوە

کوردستان 10:59 AM - 2026/03/22

دوای ئەوەی بەهۆی جەنگ و بارودۆخی ناوچەكەوە بەرهەمهێنان لەكێڵگەی غازی كۆرمۆر وەستائەمەش كاریگەری زۆری لە سەر دۆخی كارەبا بەجێهێشتوو سەعاتەكانی كارەبای نیشتمانی لەهەرێمی كوردستان كەمكرانەوە.

بۆچارەسەری ئەودۆخەو پێدانی كارەبا بەهاووڵاتیان جارێكی تر حكومەت ناچاربوو پەنا بباتەوە بۆ مۆلیدە ئەهلیەكان وداوای لێكردن  لەمانگی رەمەزاندا تا ئەوكاتەی دۆخی كارەبا ئاسایی دەبێتەوە كارەبا بۆهاووڵاتیان دابین بكەن.

دوای ئەو داواكارییەی حكومەت بەشێكی زۆر لە مۆلیدە ئەهلییەكان دەستیانكردەوە بە پێدانی كارەبا بە هاووڵاتیان  و بەپێی خشتەی كاتی پێدانی كارەبا بەهاووڵاتیان مۆلیدە ئەهلییەكان زیاتر لە 10 سەعات كارەبایان بۆهاووڵاتیان دابیندەكرد. 

ئێستاش لەبارەی ئاسایبونەوەی كارەبای نیشتمانی سەرچاوەیەك لەوەزارەتی كارەبای هەرێم دەڵێت،لە ماوەی 48 سەعاتی داهاتوودا دۆخی كارەبا لە هەرێمی كوردستان ئاسایی دەبێتەوە و دەگەڕێتەوە بۆ كاتی پێشوو كە 24 سەعاتی كارەبا دەدرا بە هاووڵاتییان.

ئەمە لەكاتێكدایە، لە ماوەكانی ڕابردوودا بەهۆی دۆخی ناوچەكە وكەمبوونەوەی هەناردەكردنی غاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا بەهۆیەوە سەعاتەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی بەشێوەیەكی بەرچاو كەمبووەوە.

كێڵگەی كۆرمۆر لەسنووری چەمچەماڵ بەشێكی زۆری غازی وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا لەهەرێمی كوردستان دابین دەكات، لەدوای ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە، كۆمپانیای داناغازی ئیماراتی بەرهەمهێنانی غازی راگرتووە،

بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی كارەبا لەهەرێمی كوردستان كەمبووەتەوە و رۆژانە تەنها چەند سەعاتێكی كەم كارەبای نیشتمانی بەهاووڵاتیان دەدرێت، ئاساییبوونەوەی تەواوەتی پێدانی كارەبای نیشتمانی لەهەرێم پەیوەستە بەدەستپێكردنەوەی بەرهەمهێنانی غاز لەكێڵگەكە كە تائێستا داناغاز هیچ راگەیەندراوێكی رەسمی لەو بارەیەوە نیە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو