شەوی ڕابردوو، جارێکی دیکە تاقمە تیرۆریستییە لەیاسا دەرچووەکان دەستیان دایەوە کردەوەیەکی تێکدەرانە و لە ڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشیان کردە سەر بارەگایەکی هێزەکانی پێشمەرگە لە سنووری چەمچەماڵ، بە توندی ئیدانەی ئەم پەلامارە دەکەین کە ئامانج لێی تێکدانی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەیە.
دووبارەبوونەوەی ئەم هێرشە تیرۆریستییانە بۆ سەر بارەگاکانی پێشمەرگە لە کاتێکدایە کە دۆخی ناوچەکە بە گشتی لەبەردەم قۆناغێکی هەستیار و ئاڵۆزدایە.
جارێکی تر داوا لە فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەکەین کە سنوورێک بۆ ئەم دەستدرێژییە بێپاساوانە دابنێت کە دەکرێنە سەر بارەگاکانی پێشمەرگە.
وەزارەتی پێشمەرگە
٢٢ی ئاداری ٢٠٢٦