كاسبكارێكی بەردەڕەش چەندین ساڵە سەرقاڵی درووستكردنی ترشیاتە

کوردستان 11:13 PM - 2026/03/14

لەمانگی رەمەزانی پیرۆزدا ترشیات یەكێكە لە خواردەمەنییەكانی سەر سفرەی ئێوارانی خێزانەكان. جا رەنگە هەموو كەسێك بتوانێت ترشیات ئامادە بكات، بەڵام بۆ دروستكردنی ترشیاتێكی خۆش و بەتام پێویستە كەسێكی شارەزا و بەسەلیقە و پاكوخاوێن بیت و دەستاوێكی خۆشت هەبێت.
لە قەزای بەردەڕەش لە پارێزگای دهۆك ترشیات فرۆشێك هەیە، چەندین ساڵە خەریكی ئامادەكردن‌و دروستكردنی ترشیاتە، خەڵكیش بەهۆی خۆشی‌و پاكوخاوێنی ترشیاتەكەیەوە سەردانی دەكەن. لەم فیچەرەدا ئەو ترشیات فرۆشە چیرۆكی كارەكەیمان بۆ دەگێڕێتەوە با بینەری بین

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو