سی و پێنج ساڵ لەمەوبەر بە نامەیەكی سەرۆك مام جەلال زاخۆ راپەڕی

کوردستان 10:59 PM - 2026/03/14

لە رۆژی 13ی ئاداری ساڵی 1991 دانیشتوانی شاری زاخۆ هاوشێوەی شار‌و شارۆچكەكانی تری كوردستان، لەسەر راسپاردەی سەرۆك مام جەلال‌و دوای هەشت رۆژ لە راپەڕینەكەی دەروازەی راپەڕین دژ بە رژێمی بەعس، راپەڕینیان دەستپێكرد.
لە زاخۆ سەرەتا پلان و بەرنامەی راپەڕین و دابەشبوونی هێزەكان بۆ هێرش كردنەسەر دامودەزگاكانی بەعس لە ناحیەی دەركار داڕێژرا، كە بێگومان هاوشێوەی تەواوی شار و شارۆچكەكانی تریش لەوێش یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وەك یەكەم هێز رۆڵی سەرەكی لە راپەڕینی خەڵكی شارەكەدا بینی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو