فێنەرباخچێ و قاسم پاشا

وەرزش 03:28 PM - 2026/02/24


لە بەردەوامی هەفتەی 23ی یارییەكانی خولی نایابی توركیادا، یانەی فێنەرباخچێ لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی قاسم پاشای كرد. یارییەكە لە سەرەتاوە بە فشار و هێرشەكانی فێنەرباخچێ دەستی پێكرد،  گێمی یەكەم بە یەكسانی و بەبێ گۆڵ بۆ هەردوولا كۆتایی هات.لە گێمی دووەمدا، ڕكابەرییەكە چڕتر بووەوە و  تا كاتی  زیادكراوەكانی  یاریەكەو .

لە دەقیقەی ٣ی كاتی زیادكراودا، ناوبژیوان یاریزان مورتەزا بن ناسی بە كارتی سوور كردە دەرەوە. لە دەقەی ٥ی كاتی زیادكراودا، ماركۆس ئەسێن-سیۆ توانی گۆڵی پێشكەوتن بۆ فێنەرباخچێ تۆمار بكات و یاریگای هەژاند. لە دەقیقەی ١١ی كاتی زیادكراودا، جیم ڤینا گۆڵی یەكسانبوونی بۆ یانەی میوان تۆمار كرد.
سەرەنجام یارییەكە بە یەكسانبوون بە ئەنجامی گۆڵێك  بۆ هەردوولا كۆتایی هات.
فێنەرباخچێ بە كۆكردنەوەی 53 خاڵ لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی مایەوە و یانەی قاسم پاشاش بە 20 خاڵ لە پلەی شانزەیەمی ڕیزبەندی مایەوە

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو