لە درێژەی یارییەكانی هەفتەی بیست و شەشی لالیگا، هەردوو یانەی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس و جیرۆنا لە یاریگای مێندی-زۆرۆ-تزا ڕووبەڕووی یەكتر بوونەوە،
یارییەكە زۆر بە خێرایی دەستی پێكرد و تەنها ٥ دەقیقە بەسەر فیكەی دەسپێكدا تێپەڕی كاتێك لۆكاس بۆی بەربەستی یەكسانبوونی شكاند و گۆڵی پێشكەوتنی بۆ یانەی خاوەن یاریگای تۆمار كرد، دوای ئەو گۆڵە یاریزانانی یانەی میوان هێرشەكانیان چڕكردەوە تا لە دەقیقەی ٣١دا و لە ڕێگەی ڤلادیس-لاڤ -ڤاناتەوە گۆڵی یەكسانبوونیان تۆماركرد و گێمی یەكەم بەو ئەنجامە كۆتایی هات. لە سەرەتای گێمی دووەمدا ڕاهێنەری هەردوو یانە ڕیزەكانیان ڕێكخستەوە و یارییەكە بەهێزییەكی زیاتری بەخۆوە بینی،
لە دەقیقەی ٧٣دا ڤیكتۆر دیس-جانكۆڤ گۆڵی دووەمی بۆ جیرۆنا تۆمار كرد و یانەكەی بەرەو سەركەوتن برد، سەرەڕای ئەوەی یارییەكە بەرەو كۆتایی دەچوو، بەڵام یاریزانانی ئالاڤێس كۆڵیان نەدا و لە دەقیقەی ٨٩دا لۆكاس بۆی گۆڵی دووەمی خۆی و یەكسانبوونی یانەكەی تۆمار كرد، تا كۆتایش یاریەكە بە گۆڵێك بۆ هەردولا مایەوە بەو ئەنجامەش جیرۆنا بە كۆكردنەوەی 30 خاڵ لە پلەی یانزەیەمی ڕیزبەندی دێت و ئالاڤێس بە 24 خاڵ لە پلەی حەڤدەیەم دەبینرێت.