لە یارییەكانی هەفتەی 26 خولی یانەكانی ئیتاڵیا، یانەی بۆڵۆنیا لە یاریگای خۆی و بەردەم هاندەرانیدا ڕووبەڕووی یانەی ئۆدی-نێزی بووەوە.
لە گێمی یەكەمی یارییەكەدا، هەردوو یانە ململانێیەكی بەهێزیان كرد بۆ كۆنترۆڵكردنی یاریگا، بەڵام هیچ لایەكیان نەیانتوانی گۆڵ تۆمار بكەن و گێمی یەكەم بە بێ گۆڵ كۆتایی هات.لە گێمی دووەمدا، یاریزانانی بۆڵۆنیا بە پلانێكی هێرشبەرانەتر هاتنە ناو یاریگا و فشاری زۆریان خستە سەر بەرگری ئۆدینێزی، تا لە دەقیقەی 75دا ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ هەژماركردن ئەستێرەی یانەكە فیدریكۆ بێرنار-دێسكی بە سەركەوتوویی لێدانەكەی جێبەجێ كرد و گۆڵی پێشكەوتنی بۆ بۆڵۆنیا تۆماركرد.
یارییەكە بە ئەنجامی گۆڵێكی بێ بەرامبەر لە بەرژەوەندی بۆڵۆنیا كۆتایی هات. بەم سەركەوتنە، بۆڵۆنیا بە 36 خاڵ لە پلەی هەشتەم دێت و ئۆدینێزییش بە 32 خاڵ لە پلەی یانزەیەمی ڕیزبەندی دێت