فیۆرێنتینا بە گۆڵێكی بێ وەڵام سەركەوتنی بەدەستهێنا

وەرزش 02:38 PM - 2026/02/24

لە یارییەكانی هەفتەی 26ی خولی یانەكانی ئیتاڵیا، یانەی فیۆرێن-تینا لە یاریگای ئارتیمیۆ فرانكی میوانداری یانەی پیسای كرد.

فیۆرێن-تینا یارییەكەی بە شێوازێكی هێرشبەرانە دەستپێكرد و هەر زوو لە دەقیقەی ١٣دا  مۆیس كین گۆڵی پێشكەوتنی بۆ یانەی خاوەن یاریگای تۆمار كرد. هەرچەندە دوای ئەم گۆڵە یاریزانانی پیسا هەوڵیاندا ئەنجامەكە یەكسان بكەنەوە، بەڵام گێمی یەكەم بەو تاكە گۆڵە كۆتایی هات.لە گێمی دووەمدا، ڕیتمی یارییەكە گۆڕانكاری بەسەردا هات و یاریزانانی پیسا فشارەكانیان چڕكردەوە، بەڵام بەرگری فیۆرێن-تینا ڕێگەی نەدا تۆڕی گۆڵەكەیان بهەژێنرێت. 

سەرەنجام یارییەكە بە بردنەوەی فیۆرێن-تینا بە ئەنجامی گۆڵێكی بێ وەڵام  كۆتایی هات. بەو بردنەوەیەش فیۆرێنتینا كۆی خاڵەكانی گەیاندە 24 خاڵ لە پلەی حەڤدەیەمینی ڕیزبەندی دێت ، لە كاتێكدا یانەی پیسا بە 15 خاڵ لە پلەی نۆزدەیەمدا مایەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو