لەگەڵ نزیكبوونەوەی وەرزی بەهار روسەكان بۆ تێپەڕاندنی زستانێكی سەخت بەشداری جەژنی مسلێنتسا دەكەن، ئاهەنگەكانیان هەفتیەك بەردەوام دەبێت، ئاگركردنەوە و خلیسكێنەی سەربەفر و پۆشینی جلوبەرگی كاراكتەری خەیاڵی ناو فیلمەكان و گۆرانی و سەما دیارترین ئەو چالاكیانەن كەروسەكان لەم بۆنەیەدا ئەنجامی دەدەن.
ئەمانە هەموو دیمەنی بەشێك لەرێورەسمەكانی جەژنی مسلێنتسا-ن لەپاركی هونەری نیكۆلا لانیڤێتس لە ناوچەی كالوگا لە ڕوسیا...
جەژنی مسلێنتسا یەك هەفتە بەردەوام دەبێت، ئاگركردنەوە و سەما و گۆڕانی بنەمای سەرەكی دەبێت، پۆشینی جلوبەرگی تایبەت لەلایەن كوڕان و كچانەوە نەریتێكی كۆنی فێستیڤاڵەكەیە.
مسلێنتسا جەژنێكی سلاڤی ڕوسییە كە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی بتپەرستی سلاڤی، ئەم هەفتەیە ڕاستەوخۆ پێش ڕۆژووی گەورەی ئۆرتۆدۆكس دێت. وە ئایینی ئۆرتۆدۆكس لەم هەفتەیەدا خواردنی گۆشت قەدەغە دەكات، سەبارەت بە شیرەمەنیەكان دەتوانیت زۆر بخۆیت.
بەشداربووان هەفتەیەك لە ناوچەكە دەمێننەوە و كاتەكانیان بە خلیسكێنەی سەر بەفر و جۆلانە و كێبەركێی وەرزشی و سەما و ژوانی خۆشەویستی بەسەر دەبەن