سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی حزبی تەقەدوم کۆبووەوە

کوردستان 08:47 AM - 2026/02/22

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی حزبی تەقەدوم لە بەغداد کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و د. خالید شوانی، وەزیری دادی عیراق ئامادەیبوون، دۆخی سیاسیی عیراق و ناوچەکە خرایەبەر باس.
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و پێکهێنانی حکومەتی نوێ کرایەوە کە بتوانێت سەقامگیریی عیراق بپارێزێت و خزمەتی تەواوی هاوڵاتییان بکات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو