بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق لە بەغداد کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە د. خالید شوانی، وەزیری دادی عیراق ئامادەیبوو، گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشهاتەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق کرا.
هەردوولا جەختیان لە گرنگیی چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و پێکهێنانی حکومەت کردەوە.