وەزارەتی بازرگانی عیراق: گەنمی پێویستمان تا كۆتایی ساڵ هەیە

عیراق 03:21 PM - 2026/02/22

وەزارەتی بازرگانیی عیراق رایدەگەیەنێت، بڕی سێ ملیۆن و 700 هەزار تۆن، گەنمی كۆگاكراویان هەڵگرتووە، كە تا كۆتایی ساڵ بەشدەكات بێ لێبڕان.
لەوبارەیەوە حەیدەر گەرعاوی بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای بازرگانیی دانەوێڵە رایگەیاند، ئەو بڕە گەنمەی لەناو كۆگاكانی وەزارەتەكەیاندا هەیە، نەك تەنیا بەشی خواستی بازاڕ، بەڵكو بەشی كۆتایی ساڵیش دەكات.ئاماژەی بەوەشكرد، بڕی گەنمی هەڵگیراو لەناو كۆگاكانیان، ئێستا سێ ملیۆن و 700 هەزار تۆنە و ئەو بڕەشی لە وەرزەی داهاتووی بەبازاڕكردن وەریدەگرن، وەك گەنمی كۆگاكراوی ستراتیجی بۆ ساڵی 2027 لێی دەڕوانن

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو