روانگەی سوری رایگەیاند، سوپای ئەمریكا لەبنكەی سەربازیی قەسرك لەپارێزگای حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان بەئاڕاستەی هەرێمی كوردستان، پاشەكشەیكردووە.
بەپێی راپۆرتێكی روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ، نزیكەی 100 بارهەڵگری سەربازیی لەو بنكەیەو لەدەروازەی سنووری وەلیدەوە گەیشتووەتە هەرێمی كوردستان.
ڕوانگەكە دەشڵێت، پڕۆسەی پاشەكشەی سوپای ئەمریكا لەو بنكەیە لەكاتێكدایە كە لەلایەنی ئەمریكاوە هیچ روونكردنەوەیەكی رەسمی بڵاونەكراوەتەوەو نازانرێت ئەمە پاشەكشەی تەواوەتی سوپای ئەمریكایە لە سوریا یان سەرلەنوێ بڵاوبوونەوەی سوپای ئەمریكایە لە ناوچەكە.