پۆلیسی سلێمانی: لەسەر گلەیی و نیگەرانی هاووڵاتییان شەش تۆمەتباری ژنمان دەستگیرکرد

کوردستان 05:44 PM - 2026/02/18

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی شەش ژن ڕادەگەیەنێت کە "لەسەر ڕێگای عەربەت سلێمانی لەنزیک عەلوەی سلێمانی کە بەشێوەیەکی نەشیاو بڵاوبوونەتەوە و خەڵکیان بێزار کردووە".

لە ڕاگەیەندراوی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە، "لەسەر گلەیی و نیگەرانی هاووڵاتییان، بنکەی پۆلیسی عەربەتی سەر بە بەشی پۆلیسی ناوشار/ ڕۆژئاوای بەڕێوەبەرایەتیمان، هەستان بەدەستگیرکردنی شەش تۆمەتباری ژن".

ئەوەشی خستۆتەڕوو، ژنەکان لەسەر ڕێگای عەربەت سلێمانی لەنزیک عەلوەی سلێمانی دەستگیرکراون کە بەشێوەیەکی نەشیاو بڵاوبونەتەوەو خەڵکیان بێزار کردووە.

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، پەراوی لێکۆڵینەوە بۆ ژنە دەستگیرکراوەکان رێکخراوە و لەئێستادا بەبریاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە بەپێی مادەی (٢٤٠/ یاسای سزادانی عيراقی) راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو