لەمەودوا لە رێی ئەپڵیکەیشنێکەوە دەتوانیت مۆڵەتی شۆفێرییەکەت نیشانی مەفرەزەکانی هاتوچۆ بدەیت
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەپڵیکەیشنی KRDPass بۆ مۆڵەتی نوێی شۆفێری، لەسەر هەردوو سیستمی ئەندرۆید و ئەپڵ وەکو دەروازەی ئەلیکترۆنیی هاوڵاتییانی کوردستان بەردەستە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا هەڵگرانی مۆڵەتی نوێی شوفێریی دیجیتاڵی، دەتوانن کۆپیی ئەلیکترۆنیی مۆڵەتەکەیان لەسەر ئەو ئەپڵیکەیشنە ببینن. هەموو وردەکارییەکانی مۆڵەتی شوفێری و کۆپییەکی دیجیتاڵی کەوتووەتە بەردەست شۆفێران.
رێنمایی شۆفێرانیش دەکات، "ئەپڵیکەیشنەکە بکەرەوە و وەشانی نوێی دابەزێنە (ئەپدەیتی بکە). پاشان لە بەشی جزدان، مۆڵەتەکەت ببینە. لەمەولا ئەگەر مۆڵەتی نوێی شوفێریت لەلا نەبوو، لەکاتی بینینی مەفرەزەکانی پۆلیسی هاتوچۆ، دەتوانن کۆپیی دیجیتاڵی مۆڵەتەکەتان لەسەر ئەپڵیکەیشنی ئاماژەبۆکراو پیشانبدەن و بێ کێشە تێپەڕبن".