دەزگای ئاسایشی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا دەستگیرکردنی باندێکی بازرگانی چەک و تەقەمەنی ڕادەگەیەنێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور، دوای کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر باندێکی بازرگانی چەک و تەقەمەنی، بەدواداچوون و چاودێری وردیان ئەنجامدا و توانرا لەڕۆژی ٢٠٢٦/٢/١٦ لەشارەدێی تەوێڵە ٣ بازرگانی چەک دەستگیربکەن و دەستبگرن بەسەر ٥٠ چەکی جۆری دەمانچە.
ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، تۆمەتباران بەماددەی ١٣ لەیاسای چەک، ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسییەکانیان بەردەوامە.