ئێران: دەستبەرداری پرۆگرامی ئەتۆمی نابین

عیراق 05:01 PM - 2026/02/18

مەسعود پزیشكیان سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاند، وڵاتەكەی نایەوێت چەكی ئەتۆمیی دروست بكات، بەڵام دەستبەرداری بەرنامەی ئەتۆمییش نابێت.

مەسعود پزیشكیان، لە لێدوانێكدا رایگەیاند، دانوستانە ئەتۆمییەكان بە هەماهەنگیی تەواو لەگەڵ رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئەنجام دەدرێت و ئامانج لە دانوستانەكانیش چارەسەری ناكۆكییەكان و سەلماندنی ئاشتیخوازانەبوونی بەرنامەی ئەتۆمییە.

سەبارەت بە ئامانجەكانی تاران پزیشكیان وتی، ئامانجی ئێران لە بەرنامەی ئەتۆمی دروستكردنی چەكی ئەتۆمیی نییە و ئامادەش نییە دەستبەرداری ئەو بەرنامەیە بێت. سەرۆك كۆماری ئێران، تەئكیدیشی كردەوە لەوەی وڵاتەكەی ئامادەیە بیسەلمێنێت كە ئامانجی دروستكردنی چەكی ئەتۆمیی نییە و ئامادەشن بۆ ئاشكراكردنی بەرنامەكەیان هەنگاوی پێویست بنێن.
 
 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو