.
03:42 PM - 29/03/2024
دوای ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەكۆبوونەوەی هەفتەی رابردوویدا بڕیاریدا، زەوی بەسەر ئەو فەرمانبەرانەدا دابەش بكات كە تائێستا سوودمەند نەبوون، بەپێی زانیارییەكان لە هەفتەی داهاتووەوە وەزارەتی شارەوانی لەگەڵ سەرجەم شارەوانی پارێزگاكان و ئەو لایەنانەی تایبەتمەندن بەجێبەجێكردنی بڕیارەكە كۆدەبنەوە و رێكارەكانی دابەشكردنی ئەو زەوییانە تاوتوێ دەكەن و دواتر پرۆسەی دابەشكردنی زەوی دەستپێدەكات.
پرۆسەی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا چەندین ساڵە ڕاگیراوە و ئێستا، بەم بڕیارەی ئەنجومەنی وەزیران دووبارە دەست بە دابەشكردنی زەوی دەكرێتەوە، بەڵام تا ئێستا شێواز و وردەكاری پرۆسەی دابەشكردنی زەوی بەتەواوی نەخراوەتەڕوو.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە