.
10:18 PM - 26/04/2024
دەقی بەیاننامەکە:
لە ماوەی ڕابردوو هەوڵی باش دراوە بۆ باشترکردنی کەرتی وزە و ژێرخانی ئابووری لە عیراق و بە تایبەتی لە هەرێمی کوردستان، و لە کاتێکدا کە هەنگاوەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان خێرا دەکرێن، دەستی خراپەکاری و تێکدەرانە جارێکی دیکە لە کردەوەیەکی تیرۆریستیدا کێڵگەی غازی کۆرمۆریان کردە ئامانج کە بەداخەوە تا ئێستا چوار کارمەندی یەمەنی شەهیدبوون، جگە لەوەش زیانێکی زۆر بەر کێڵگەکە کەوتووە و ئەم زیانەش کاریگەری دەبێت لەسەر کەمبوونەوەی کارەبا بە شێوەیەکی بەرچاو.
ئەم هێرشە دووبارانە پێویستە ڕابگیرێن و داوای هەماهەنگی و هاوکاریی بەپەلە دەکەین لە دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵ، بۆ ئەوەی ئەنجامدەرانی ئەم کارە تیرۆریستییە بدۆزرێنەوە و ڕادەستی یاسا بکرێن و ڕێگریی یەکجاری بکرێت لە دووبارەبوونەوەی ئەم کارانە.
داواکارین لە خودای گەورە جێگای شەهیدان بەهەشت بێت و بریندارەکانیش شیفایان بۆ بێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە