کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

‎دادگای فیدراڵی و 78 ساڵی خەباتی پارتی لە بەردەم ئیحراجیدا

.

10:04 PM - 07/05/2024

‎ئاوات خەیروڵڵا

‎بەپێی ماددەی 2ی یاسای حزبەكان، پارتی دیموكراتی كوردستان حزبێكی رێگەپێدراو و یاساییە، رێگریی و كێشە دروستكردن بۆ پرۆسەیەكی دیموكراسی وەكو هەڵبژاردن، پارتی و دادگای فیدراڵی خستووەتە دووڕیانێكی ناڕوون و تاریك ، كە وەكو ئەگەرێك  یاسا دەستكراوە بكات مۆڵەت لەو حزبە وەربگرێتەوە.

‎بەجۆرێك  ئەم بایكۆتەی پارتی لە هەڵبژاردن و هەڕەشەی بەشێك لە بەرپرسانی حزبەكە بەوەی كەڕێگە نادەن سندووق لەسنووری دەسەڵاتی ئەوان دابنێت، پارتی  یان دەكاتە حزبێكی لەیاسا دەرچوو، كە لە لێسەندنەوەی مۆڵەت تا حزبێكی یاخی ببات، یان  تەنازوولەكانی ئەمدوایەی بۆ  ئێران و هێزە عیراقییەكان وابكات بەشێك لە داواكارییەكانی جێبەجێ بكرێت.

‎چونكە بەم عینادییە ئیحراجی بۆ هێزە عیراقییەكان و دادگای فیدراڵی دروستكردووە، كە لەبەردەم دوو ئەگەر دایە ئەوانییش:

‎ئەگەر هەڵبژاردن بكرێت و پارتی رێگریی بکات، ئەوکات دەبێت، بەپێی یاسا مۆڵەتی حزبێكی رەسمی كە تەمەنی 78 ساڵە لێی وەربگیرێتەوە، كە ئەمە قورسە و دۆخی هەرێم و عیراقیش ئاڵۆز دەكات. 

دووەم لەم سکاڵایەدا پارتی تا ئێستا هەر ئەوەی دەستکەوتووە کە بڕگەکەیان وەستاندووە، تا دەرچەیەک دەدۆزرێتەوە بۆ بەشداری پارتی لە هەڵبژاردنەکان.

 ئەگەر نا هێشتا زووە دادگا مەرجەکانی پارتی قبوڵکردبێت و هەمووان لەخەمی ئەوەن یاسا و بڕیارەکان نەکرێنە قوربانی تەنازوولەکانی پارتی و دەرچەیەکی بۆ بدۆزرێتەوە.

بەڵام ئیدی ئەوەگوزەشت پارتی باسی دادگای باڵای فیدڕاڵیی عیراق بکات بەنادەستووری و بە دادگای شۆرش ناوی ببات.

‎ئێستاش دادگای سەورەیە؟ 

‎پەنابردنە بەر دادگای فیدراڵی كە برادەرانی پارتی لەماوەی رابردوو بە "سەورە" ناویان دەبرد، هەنگاوێكی دڵخۆشكەرە، بەڵام دوای بڕیارەكەی ئەمڕۆ ئیدی دەڵێین ئێستاش دادگای سەورەیە؟!

‎چونکە پارتی بیەوێت یان نا دانپیانانی راستەوخۆ و ڕاشکاوانەی کردوە و بەتەواوی تەسلیمی بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدڕاڵی بوو، بۆیە پیاڵە ژەهرەکەی خواردەوە، لەمەودواش دەبێت دەرئەنجامی بڕیارەکانی ئەو دادگایە هەرچی بێی قبوڵی بکات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە