کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حەسەن تۆران: تەنها یەکێتی سازش لەسەر پۆستی پارێزگاری کەرکوک ناکات و بە ئیستیحقاقی کوردی دەزانێت

.

11:01 AM - 07/05/2024

سەرۆکی بەرەی تورکمانی دەڵێت: هەموو پێکهاتەکان بە پارتی دیموکراتی کوردستانیشەوە رازین کە پۆستی پارێزگاری کەرکوک لەنێوان لایەنەکاندا بەشێوەی  دەوری دابەشبکرێت و تەنها یەکێتی سازش لەسەر پۆستی پارێزگاری کەرکوک ناکات و بە ئیستیحقاقی کوردی دەزانێت .

حەسەن تۆران سەرۆکی جەبهەی تورکمانی عیراقی لە چاوپێکەوتنێکی کەناڵی شەرقییەدا سەبارەت بە پۆستی پارێزگاری کەرکوک رایگەیاند، سەرەتا وەک سەرۆکی لیستی جەبهەی تورکمانی پێشنیازی ئەوەمکرد پۆستی پارێزگاری کەرکوک بە دەوری بدرێتە پێکهاتەکان،  ئێستا سەرجەم لایەنە عەرەبی و تورکمانی و پارتی  بەو پێشنیازە ڕازیین تەنیا یەکێتی پێداگری لەوە دەکات بە گوێرەی ئەنجامی هەڵبژاردن پێویستە پۆستی پارێزگار بۆ ماوەی چوار ساڵ بۆ کوردبێت .  

هەندێ لە چاودێرانیش دەڵێن داواکاری داوایەکی رەوایە ،چونکە یەکێتی براوەی هەڵبژاردنە و مافی خۆیەتی پۆستەکە بۆ کوردبێت و لەناو کوردیشدا بۆ یەکێتی بێت .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە