.
12:04 PM - 07/05/2024
وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، بەردەوامین لە جێبەجێكردنی رێكارەكانی ئەنجامدانی هەڵبژاردن و دەستمانكردووە بە چاپكردنی فۆڕمی دەنگدان.
جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاند، لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا سەرەتای ئەم مانگە، 818 هەزار و 997 كارتی بایۆمەتری دەنگدان تەواوبوون، لەو ژمارەیەش 290 هەزار و 653 كارتیان لەلایەن هاوڵاتییانەوە وەرگیراونەتەوە و لە ئێستادا 528 هەزار و 344 كارت وەرنەگیراونەتەوە.
داوایشیكرد، هاوڵاتییان سەردانی بنكەكانی تۆماری دەنگدەران بكەن و كارتی بایۆمەتری دەنگدانەكانیان وەربگرنەوە.
وتیشی، دەستمانكردووە بە چاپكردنی فۆڕمی دەنگدان و بەردەوامین لە جێبەجێكردنی رێكارەكانی ئەنجامدانی هەڵبژاردن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە