کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبووەوە

.

10:37 PM - 07/05/2024

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەدرێژەی دیدارەکانیدا لە واشنتن، لەگەڵ کیمبەرلی هارینگتۆن، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ سەرچاوەکانی وزە کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان ئامادەیبوو، پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەچوارچێوەی خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان و گەشەپێدانی ژێرخانی ئابووری و وزە جەختیلێکرایەوە.

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە هەوڵەکانی یەکێتی کرد بۆ داڕشتنەوەی سیاسەتێکی نیشتمانیی پێشکەوتوو بۆ کەرتی وزە تاوەکو ببێتە مایەی گەشەکردن و ئاوەدانی نەک هۆکارێک بێت بۆ دروستکردنی ناکۆکی. وتیشی، بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ ئەم پرسە دەکەین و ئامانجمانە ئەو سەروەتە نیشتمانییە لەخزمەت خەڵک و پێشخستنی وڵاتدا بێت، بۆ ئەوەش لەگەڵ دۆستانمان لە بەغدا گفتوگۆ دەکەین و هەوڵدەدەین پێکەوە بە تێڕوانینێکی نوێوە کاربکەین و وڵات بەرەو سەقامگیری و ئاوەدانی ئاڕاستە بکەین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە