کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی هەرێم: نازانین بۆچی بەغدا مووچە نانێرێت

.

12:54 PM - 07/05/2024

 

 وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم دەڵێت، حكومەتی هەرێم هەموو مەرجەكانی عیراقی بۆ دابینكردنی مووچەی مانگی چوار دابینكردووە و جێگەی سەرسوڕمانە بۆچی حكومەتی عیراق مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێمی دابین نەكردووە.

هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان بە دەنگی ئەمریكای ڕاگەیاند، ئەوەی داواكاری عێراق بوو، هەمووی جێبەجێكراوە هەر لە لیستی ناوی چواری تا لیستی هێزە ئەمنیەكان كە ڕێككەوتنی لەسەر كرا و بە كۆد نێردرا بۆ بەغدا، ئیدی نازانین عێراق چی دەوێت لە كوردستان و جێگای پرسیارە. گەر ئەمە بابەتێكی سیاسی نەبێت بۆ دواكەوتنی مووچە چی لێكدانەوەیەكی تری بۆ دەكرێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، بۆ مانگی چوار دوو ڕێكار هەبوو ئێمە هەردووكیمان گرتەبەر: یەكەم، ناردنی لیستی مووچە، دووەم تەرازووی پێداچوونەوە. ئێمە دوو هەفتە لەمەوبەر هەموو ئەم داواكاریانەمان ناردووە، بەڵام بە داخەوە ئەوەی لای ئێمە جێگای سەرسوڕمانە ئێستا عێراق بیانوی چییە كە مووچەی فەرمانبەرانی دواخستووە لە كاتێكدا ئەبینین كە لەسنورەكانی دەسەڵاتی حكومەتی عێراق مووچە دراوە و كێشەی نەختینە نییە.

وتەبێژی وەزارەتی دارایی وتیشی، لیستی مووچەمان ناردووە و وردبینی كراوە، ئیدی بیانووی چییان هەیە نازانین. بۆیە نابێت مووچە ببەسترێتەوە بە هیچ كێشەیەكی ترەوە، بەو هیوایەین مەبەستەكەیان تەنها بۆ ئەوە نەبێت بیانەوێت جارێكی تر كێشە بۆ مووچە دروستبكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە