.
07:57 PM - 26/04/2024
بەڕێزان کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان
بەبۆنەی یادی ٤٨ ساڵەی دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان، پیرۆزباییتان لێ دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
رۆڵی بهرچاوتان لە پهروهردهكردن و پێگهیاندنی خوێندكاران و لاوانی کوردستان له خهباتی سیاسی و جوڵانهوهی خوێندکاری و هەوڵ و پەرۆشیتان بۆ خزمەتی خوێندکاران و بەرەوپێشبردنی ئەم رێکخراوە بەئەمەکە و ماندوونەبونتان بەرز دەنرخێنین.
هیوادارین کۆمەڵەی خوێندکاران بەپەیڕەوکردنی شێواز و ستایڵی نوێی کارکردن، خزمەتێکی زیاتر بکات و ببێتەوە بەداکۆکیکاری خوێندکاران و لەسەر رێچکەی جارانی و لەژێر سایەی سیاسەتی چەپکە گوڵەکەی جەنابی مام جەلالدا درێژە بەخەبات و تێکۆشانی درەوشاوەی خۆی بدات.
قوباد تاڵەبانى
لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە