کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یادی خوێندکارانی باشور

.

05:49 PM - 26/04/2024

ئەمڕۆ ۲٦_٤ یادی دامەزراندنی كۆمەڵەی 

خوێندکارانی كوردستانە، بەم بۆنەیەوە پیرۆزبای گەرم لە تەواوی خوێندکارانی کوردستان ئەکەم، ئەم ڕێکخراوە لە مێژووی ئەم بەشەی كوردستاندا خاوەنی پێگەی گەورەو ڕۆڵی پڕ شانازیە، دەیان سەرکردەو سەدان کادرو هەزاران تێکۆشەری بۆ یەکێتی و کوردایەتی پێگەیاندوە ،ئەمڕۆ بەشکۆیەکی مەزنەوە یادی سەرۆک مام جەلال وەک پشتیوانێکی مەزن بۆ کۆمەڵەو  سەرکردە شەهیدەکانی و تێکۆشەرە دێرینەکانی ئەکەینەوە، بۆ ئێمەی کەرکوکیش جێ بایەخە ئەم ڕێکخراوە تێکۆشەرە لە باوەشی شارەکەماندا لە ساڵی ۱۹۷٦دامەزراوەو لەو ڕۆژگارەوە تا ئەمڕۆ کۆمەڵە سەرمەشقی خەباتی ڕێکخراوەی  خۆیەتی و مێژووی تەمەنێک تێکۆشانی ئێمەش لەم ڕێکخراوەدا لە ئەندێشەو بیرو هزرماند بەانەمری ئەمینێتەوە.

فەهمی بورهان

کادیری دێرینی کۆمەڵە.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە