کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئاگادارییەک لە سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانییەوە بۆ هاوڵاتیان

.

10:27 PM - 06/05/2024

سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیان دەکاتەوە کە بەکارهێنانی شەقامەکان بۆ دانانی کەرەستەی بیناسازی  رێگە پێدراونییە.

سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند.تیمەكان لە بەشی خزمەتگوزاریی سزای ئەو كەسانە دەدەن كە شەقامیان داگیركردووە بە دانانی كەرەستەی بیناسازی لەوانە دانانی بلۆك، لم، چەو، بەرد و جگەلەوەی دەبێتە هۆی كۆبوونەوەی خۆڵ و خاشاك و ئاستەنگی هاتوچۆش دروستدەكات كە تەنها دەتوان ئەو بەشە بەكاربهێنن كەبۆیان دیاریكراوە بەپێی یاسای ژمارە 6ی ساڵی 1993ی هەمواركراو و ڕێنمایی پەسەندێتیی بەشی هونەری .


هاوکات ئاماژەی بەوەشداوە، لە كاتی پابەندنەبوون بە ڕێنماییەكانی شارەوانی بەشی خزمەتگوزاری لێپرسینەوە و سزای ئەو هاوڵاتییانە دەدات كە هۆكاربوون بۆ شێواندنی شەقام و شۆستەكان، بەهۆی بڵاوبوونەوەی پاشماوەی بینا و باڵەخانەكانیان.


لە راگەیەنداروەکەشدا هاتووە،  داوا لەو هاوڵاتییانە دەكەین كە سەرقاڵی دروستكردن و نوێكردنەوی خانوو باڵەخانەكانیانن بە شێوەی ڕێپێدراو و كۆكراوە كەرەستەی بینا و پاشماوەی بینا لەبەردەم شوێنەكانیان دابنێن تا كاتی دیاریكراو كە شارەوانی دیاریدەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە