.
09:34 PM - 26/04/2024
پەلاماردانی کێڵگەی غازی کۆرمۆر بەتوندی ئیدانە دەکەین، کە بەهۆیەوە سێ کارمەند گیانیان لەدەستداو و سێی تریش برینداربوون و
بووە هۆی زیانی ماددی و راگرتنی بەرهەمهێنانی غاز و کەمبوونەوەی کارەبای نیشتمانی.
ئەم پەلامارە تیرۆریستیە کە بەدوو درۆن ئەنجامدراوە، بەمەرامی تێکدانی ئارامی و ئاسایش و زیانگەیاندنە بە سامانی نیشتمانی وەک غاز.
ئەنجامدەرانی ئەم پەلامارە دەبێ بزانن، ئازایەتیان نەنواندوەو چالاکیان ئەنجام نەداوە، بەڵکو تەنها سەڵماندوویانە تاوانبارو ترسنۆک و دوژمنی گەلی کوردستانن.
حکومەتی فیدرالی و حکومەتی هەرێم پێویستە بەئەرکی خۆیان هەستن و لەئاست ئەم تاوانەدا بێدەنگ نەبن و لێکۆلینەوەی راستەقینە بکەن و رێوشوێنی پێویست بگرنەبەر بۆ چەندبارە نەبوونەوەی.
ئێمەیش لە فراکسیۆنی یەکێتی هەموو هەوڵێکمان دەخەینەگەر و بەردەوام دەبین تا بکەرانی ئەم تاوانە ئاشکرا دەکرێن و رووبەروی یاسا دەکرێنەوەو دڵنیایی دەدەرێ لە روونەدانەوەی ئەمجۆرە پەلامارانە.
فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە