.
09:16 PM - 26/04/2024
بە توندی ئەو هێرشە درۆنییەی کرایە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر ئیدانە دەکەم و خەمبار بووم بەگیانلەدەستدان و برینداربوونی چەند کارمەندێک لەئاکامی هێرشەکەدا.
داوا لە حکومەتی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێم دەکەم، دەستبەجێ لێکۆڵینەوەی ورد دەست پێ بکەن و ڕێکاری جدی بگرنەبەر بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە هێرشانە کەتیایدا هاوڵاتیانی مەدەنی دەبنە قوربانی و خەڵکی کوردستان بەگشتی زیانمەندی سەرەکی دەبن.
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
٢٦ی نیسانی ٢٠٢٤
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە