کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی ناوخۆی عیراق: كڕینەوەی چەكی مامناوەند لەهاووڵاتیان دەستیپێكرد

.

01:20 PM - 06/05/2024

لیژنەی رێكخستن و دەستبەسەرداگرتنی چەك لە عیراق رایگەیاند، قۆناغی پڕكردنەوەی فۆرمی تۆماركردنی چەك لەلایەن هاووڵاتیانەوە تەواو بووە و، دەستیانكردووە بە جێبەجێكردنی  قۆناغی دووەم، كە بریتییە لە كڕینی چەكی مامناوەند لە هاووڵاتیان.

زیاد قەیسی، وتەبێژی لیژنەی رێكخستن و دەستبەسەرداگرتنی چەك لە عیراق  رایگەیاند، لە قۆناغی كڕینەوەی چەكی هاووڵاتیاندا،697 ناوەندی كڕینەوەیی چەكیان لە سەرجەم پارێزگاكانی عیراق داناوە، راشیگەیاند،پرۆسەی دەسبەسەرداگرتنی چەك بە سێ قۆناغە تێدەپەڕێت، كە بریتییە لە پڕكردنەوەی   فۆڕمی تۆماركردنی چەك لەلایەن هاووڵاتییانەوە و، دواتر حكومەت چەكەكانیان دەكڕێتەوە و لە قۆناغی كۆتایشدا پشكنین و وردبینی بۆ ئەو چەكانە دەكرێت.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە